بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، غەیاس سوورچی بەرپرسی میدیایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای نەینەوای عێراق، هەندێ وردەکاریی سەبارەت بە دۆخی بنکەی زلیکانی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی بەعشیقە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵی دەرخست.
ئەو وتی: ئەم بنکەیە 600 هێزی ئەرتەشی تورکیای تێدایە و جیهازات و هێزەکان لە ڕێگای فڕۆکەوە بۆ ئەم بنکەیە دەگوازرێنەوە.
سوورچی وتیشی: ئەم بنکەیە هێزەکانی گاردی نەینەوای سەر بە ئەسیل ئەلنەجیفییان فێر دەکرد بەڵام ماوەیەکە ئەم پرۆسەیە ڕاگیراوە.
بەرپرسی میدیایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای نەینەوای عێراق، هەندێ وردەکاریی سەبارەت بە دۆخی بنکەی زلیکانی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی بەعشیقە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵی دەرخست.
News ID 39267
Your Comment